کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە گەشتى شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات و لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیش پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (29/ئادار/2023) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا .

هەروەها کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، سبەى ڕۆژى شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لەبارەى پێشبنییەکانى کەشناسى هەرێم بۆ سبەى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 25

سلێمانی : 23

دهۆک : 24

زاخۆ : 24

هەڵەبجە : 22

کەرکوک : 27

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 30

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین