کەشناسى هەرێم رەوشى کەشوهەواى بڵاوکردەوە
نوچه نێت
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (18/ ئادار/2024) كەشانسى هەرێم رایگەیاند، بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری ڕوودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و ڕۆژی سێشەممە، 19ی ئاداری 2024، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەى کەشناسى هاتووە، ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان ڕوودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری هەستانی لافاو هەیە.
سەبارەت بە رێژەى باران بارینیش،بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت:
هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكوو كاتژمێر 6 ی ئێوارە.
سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.
دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی.
ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەمە.
لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.
2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن.
4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment