پارێزگاری ھەڵەبجە داوایەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە داوا دەکات دۆسیەی کیمیابارانکردنى ئەو شارە بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە بۆ ئەوەی لە باخچەی منداڵان بخوێندرێت.

ڕۆژی شەممە (16/ئادار/2024) ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق گرنگی بە پرسی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە نادات، ئەگەر بەو شێوەیە بوایە، ئەوا دەیکردە پارێزگا.

پارێزگای ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی یەک ملیار دیناری بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ناردووە و خراوەتە سەر ھەژماری بانکی ھەڵەبجە.

ئازاد تۆفیق ڕاشیگەیاند، کیمیابارانی ھەڵەبجە، لە باوەڕی ھەر تاکێکی ھەڵەبجەیی و کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە دۆسیەی کیمیاباران بخاتە پرۆگرامی خوێندنەوە، بۆئەوەی لە باخچەی منداڵان و قوتابخانەکاندا بخوێندرێت.

ھەروەھا داواش دەکات کاری زیاتر بکرێت بۆ ناساندنی دۆسیەی ھەڵەبجە بە جیھانی دەرەوە، بەڵام ئەو دەڵێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق کیمیابارانی ھەڵەبجە بە خەمی خۆی نازانێت، ئەگەر بە خەمی خۆی زانیبوایە، دەیکردە پارێزگا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین