سەرۆک بارزانى سەرەخۆشى لە کەس و کارى د.جەرجیس حەسەن دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى پرسەنامەیەکى ئاراستەى کەس و کارى دکتۆر جەرجیس حەسەن کرد، لە بەشێکى پەیامەکەى دەڵێت، "خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن تەمەنی خۆی ماندوونەناسانە لە پێشمەرگایەتی و شۆڕش و خەباتی گەلەكەیدا سەرف كرد."

ئەمڕۆ هەینى (15/ئادار/2024) سەرۆک بارزانى لە پەیامەکەى دەڵێت، " سەرەخۆشی لە هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و دۆست و ئاشنایان و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین."

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر جەرجیس حەسەن:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر (جەرجیس حەسەن)ـم پێ گەیشت. 

خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن تەمەنی خۆی ماندوونەناسانە لە پێشمەرگایەتی و شۆڕش و خەباتی گەلەكەیدا سەرف كرد و نموونەی وەفا و دڵسۆزی بوو.

سەرەخۆشی لە هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و دۆست و ئاشنایان و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

15ی ئاداری 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین