پارتە تورکمانییەکان بەشداری لە پەرلەمانی کوردستان ناکەن کوردستانی

نوچەنێت:

بە ھۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی کورسی پێکھاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ژمارەیەک لایەنی تورکمانی بڕیاری بایکۆتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان دا.

ڕۆژی سێشەممە (12/ئادار/2024) حیزب و لایەنە تورکمانەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بە کۆی دەنگ ، بایکۆتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پەرلەمانی کوردستانیان داوە.

نوێنەری (10) پارت و حیزبی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زۆرینەی ئەو حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانانەی لە پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی رابردوودا کورسییان ھەبووە، واژوویان لەسەر بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردووە".

ھاوکات دووپاتیان کردەوە، کە "کار بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بکەن سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان. بڕیارەکە نادەستوورییە و مافی پێکھاتەکانی پێشێلکردووە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ دووشەممە نۆ پارتی کلدانی و ئەرمەن و مەسیحی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایاگەیاند، بایکۆتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ئەو بڕیارەن بە پێشێلکردنی مافی پێکھاتەکان ناوبرد.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین