وەزارەتى ئەوقاف بۆ مانگى ڕەمەزان (17) ڕێنمایی شەرعى و کارگێڕیى دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان، رێنماییە شەرعی و کارگێڕییەکانى بۆ مانگی رەمەزان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "لە دام و دەزگاکان خواردن و خواردنەوە لە ماوەی ئەو مانگەدا پێشکەشبکرێن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئادار/2024) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان، پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف واژۆى لەسەر کردووە، (17) ڕێنمایی شەرعى و کارگێڕى بۆ مانگى ڕەمەزان بڵاوکردەوە و ئاراستەى بەڕێوبەرایەتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجە کردووە.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى ئەوقاف، "سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن بەرپرسن لەهەر هەوڵێكی نادروست سەبارەت بەراگەیاندنی یەكەم و كۆتا رۆژی مانگی رەمەزان."

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا (10) شەوی کۆتایی مانگی رەمەزان مزگەوتەکان بەشەودا بکرێنەوە و ناشبێت، لە دام و دەزگاکان خواردن و خواردنەوە لە ماوەی ئەو مانگەدا پێشکەشبکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین