کۆمیسیۆن لیژنەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رايگەياند، كۆمسيۆن لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا.

ئەمڕۆ پێنجەشەممە (حەوتى ئادار/2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیاند، لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەباس فەرحان، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن و ئەندامیێتی ژمارەیەک بەڕێوەبەرانی گشتی، فەرمانبەرانی تەکنیکی، کارگێڕی، یاسایی و دارایی تایبەتمەند بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێندراوە. 

 دەربارەى لیژنەکە، جومانە غەلاى ئاماژەى بەوە كرد، ئەرکی لیژنەکە بریتييە لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و سیستمانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیساران دەردەچێت. 

 سەبارەت بە ئامادەکردنی پلانی تەکنیکیی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کاری پێکهاتە کارگێڕییەکانی دیکەی سەر بە کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە پرۆسەکە بەشێکی دیکەی ئەرکەکانی لیژنەکە دەبێت.

رۆژى سێى ئادارى (2024) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى (10-6-2024ـ). 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین