سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەكات
نوچەنێت:
ڕۆژی چوارشەممە (شەشى ئادار/2024) سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق كرد.
بارەگاى بارزانى لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "باس لە دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نیوان ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان کرا و، باڵیۆزی ئازەربایجان ئاماژەی بە پەیوەندییە لە مێژینە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد و، داخوازی بەردەوامیدان و پتەوکردنی خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی رۆشنبیری و ئابووریی."
هەروەها لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی "ستایشی پەیوەندیی دوورودریژ و چەسپاوی نێوان ئازەربایجان و کوردستان کرد و هیوای خواست ئەم پەیوەندییە بەردەوام لە بەرەو پێشچووندا بێت، بەتایبەت لە لایەنەکانی کشتوکاڵ و رۆشنبیریی."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت،لە کۆتایی دیدارەکەدا، نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان سوپاسی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە، لەپای پیشوازی گەرمی و میواندارییەکەی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment