پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دژى بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
نوچەنێت:
ڕۆژی دووشەممە (4/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "دژی بڕیاڕی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر نەهێشتنی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند ئەم بڕیارە پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانە، هەروەها تێکدانی پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان".
خۆپیشاندەران ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسییەکانی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان. جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، "هەڵوەشاندنەوەی کورسییەکانی کۆتاکان کاریگەری دەبێت لەسەر پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتیکردنیان لە پەرلەمان بێبەش دەکات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی (10/حوزەیران/2024) وەک ڕۆژی هەڵبژارنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، بڕیارە لەم ڕۆژەدا پرۆسەی دەنگدان ئەنجام بدرێت.
لە (21/2/2024) دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها کورسییەکانی کۆتاکانی لە پەرلەمانی هەرێم هەڵوەشاندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment