باندێکى بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی جیادا تۆڕێکى گەورەى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێى ئادار/2024) بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددەهۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە (16) کەس دەستگیربکرێن .

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددەهۆشبەرەکان، لەو چالاکیەدا "بڕی (40) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیراو ئەم تۆڕە بازرگانیەی کە هەڵوەشایەوە باندێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون."

ڕاگەیێندراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، "تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین