ئاگادارییەک لە وەزارەتى پێشمەرگەوە بۆ هاووڵاتییان کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەک داوا لەو هاووڵاییانە دەکات، کە بەمەستى گەشتکردن، لە سنوورى بنارى چیاى قەرەچوغ لە نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە تەقە نەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (یەکى ئادار/2024)  شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری وەزارەتى پێشمه‌رگه لە ئاگادارییەکەدا دەلێت: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.

بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه‌ ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

1. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌. 

2. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته‌ سه‌یرانكار له‌ سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌ چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.

3. ده‌بێ هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین, بۆیه‌ بڕینی دار و ڕاوكردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

4. پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م‌ ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.

5. پاراستنی پاكو خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێ 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین