سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر هێرشە مووکییەکەى ئەمشەو بۆ سەر هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت،" چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت."

دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:

 

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/4/14


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین