سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ شەممە (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌وامیى كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ جیا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى (SPD) و گرووپێكى دیكه‌ى هه‌ردوو حزبى (CDU) و (CSU)ى ئه‌ڵمانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، په‌رله‌مانتاران دید و تێڕوانینى خۆیان بۆ چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى "ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ كه‌رته‌ جیاكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له‌ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و یارمه‌تیدانى پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تیش ئێزدییان."

هاوكات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسى پشتگیرییه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ ئێزدییان كرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین