سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا، به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ شوبات/ 2024) سەرۆكايەتى هەرێمى كوردستان كوردستان بڵاوى كردەوە سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى ئەڵمانيا دەدات بڕيارە له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

هەر لەو سەردانەدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى‌ وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین