كەشناسى هەرێم: ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى چوارشەممە (14-2-2024) بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و سبەى پێنجشەممە زۆربەى کاتەکان باران دەبارێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەرۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، لەکاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند، لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت و هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و رۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرز بوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ شوێندا."

پێشبینى دەکرێت سبەى بارانبارین بەردەوام بێت و کەشناسى دەڵێت، "ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێ کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بە خوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین