سوپاى ئيسرائيل وردەكارى رزگاركردنى دوو بارمەتەى بڵاودەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى ئيسرائيل دوو بارمەتەى رزگاركرد، گوتەبێژى سوپاش دەڵێت، "ماوەيەكى زۆرە ئامادەسازيى بۆ ئەو ئۆپراسيۆنە دەكرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە سوپاى ئيسرائيل دوو ديلى لە رەفح لە باشوورى كەرتى غەزە بڵاوكردەوە، بە ناوەكانى ليس هەر و فرناندۆ، كە لەلايەن چەكدارانى حەماسەوە بە ديل گيرابوون.

سەبارەت بە شێوازى ئۆپراسيۆنەكەش گوتەبێژەكەى سوپاى ئيسرائيل ئاشكراى كرد، ئەو كردەيە زۆر سەخت بوو، بەهۆى ئەوەى رەفەح لەژێر ئاگرباران دابوو، سەربازانى ئيسرائيل بەرەبەيانى ئەمڕۆ ئەو چالاكييەيان ئەنجام دا، كە دەبوو پارێزگارى لە گيانى خۆيان و بارمتەكان بكەن.

هاگارى جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، شەوێكى زۆر ئاڵۆز سۆزدارانەبوو، لەلايەك توانيمان دوو كەس رزگار بكەين، لە لايەكى ديكەشەوە تا ئێستا (134) كەس تا ئێستا لەژێر دەستى چەكدارانن.

دەربارەى كوژرانى دەيان هاووڵاتى فەڵەستينيش لە پێناو رزگاركردن ئەو دووكەسە گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل ئاماژە بەوە دەكات، ئێمە هێرشمان كردۆتە سەر پێگەكانى حەماس، ژمارەيەك چەكدار لەو كردەيە كوژراون. 

لەلايەكى ديكەوە ئەفيخاى ئەدرەعى رايگەياند، شەوى رابردوو دوو بارمتەمان رزگار كرد، كە لە رەفح شاردرابوونەوە، كە لويس هەر، تەمەن (70) ساڵ و فردناندۆ مەرمان تەمەن (60) ساڵ بوو.

دەربارەى شێوازى ئەو چالاكييەش دەڵێت، هێزەكانى ئەو چالاكييەيان ئەنجام دا زۆر بە نهێنى گەيشتنە شوێنى مەبەست، لە ئۆپراسيۆنى زۆر ئاڵۆزدا لە نهۆمى دووەمى باڵەخانەيەك ئەو دوو بارمتەيان رزگار كرد.

سەبارەت بە پێكدانيش ئەرەعى دەڵێت، پێش رزگاردكردنيان لەناو باڵەخانەكە و خانووەكانى نزيكى شەڕپێكدادان درووست بوو.

لەدواى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە، ئەوە يەكەم جارە بتوانن دوو بارمەتەى وڵاتەكەيان لەدەست چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس رزگار بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین