سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پله‌ى بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گرێدا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، پله‌ى نوێى پێنج ئه‌فسه‌رى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى بۆ به‌ستن پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیانى واژۆ كرد و بۆ لیوا ڕوكن و لیوا به‌رزكرانه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌ وته‌یه‌كدا "پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگى و پێویستیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا" كرده‌وه‌.

هەروەها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه،‌ "كه‌ ناوى پێشمه‌رگه‌ ناوێكى پیرۆزه‌ و پێویسته‌ وابه‌سته‌یى و ئینتیماى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه‌ بۆ خاك و نیشتمان و گه‌له‌كه‌ى بێت و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى خێرا و جددى بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ پێویست زانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ربڕى."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لاى خۆیانه‌وه‌ " پله‌دارانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، سوپاس و پێزانینان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گرنگیدانیان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى و به‌ڵێنى پێشمه‌رگانه‌ى دڵسۆزى و خزمه‌تى نیشتمانیان دووپات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین