کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشى كەشوهەواى شارەكانى كوردستانى راگەياند کوردستانی

نوچەنێت

سەبارەت بە رەوشى كەشوهەواى شارەكانى كوردسنان کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى شوباتى/2024) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و پاشان هەولێر و سلێمانی و لە شەودا کاریگەریی لاواز دەبێت.

دەربارەى پلەكانى گەرماش كەشانى هەرێمى كوردستان ئاماژە بەوە دەكات،  بەراورد بە دوێنی ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزێت. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممەش دەڵێت، "ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ، دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان."

پلەی گەرمای شارەکان بۆ رۆژی دووشەممە:

 هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

دهۆک: 7 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -2 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین