كەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى بەفر و باران پارێزگاى سلێمانى دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات ئەمشەو بارانبارین و بەفر بارین سەرجەمى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بگرێتەوە و سبەى هەینى بارانى زیاتر ببارێت.

ڕۆژى پێنجشەممە (یەکى شوبات/2024) کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەم شەو بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى سلێمانى لە کاتەکانى شەودا و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى دەبارێت.

سەبارەت بە کەشووهەواى سبەى هەینى دووپاتى دەکاتەوە، "کەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە. پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین