لە سلێمانى سێ عەرەب بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، "بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/کانوونى دووەم/2024) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كرد بوو."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، "توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن."

هەروەها دەشڵێت، هەریەك لە تۆمەتباران (ت، م، ج) و (م، ب، ك) و (س، ك، ش) بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٠) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لەکوردستان-عیراق، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین