ئەنجوومەنی وەزیران پرسى مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان تاوتوێ دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و "دواپەرەسەندنەكانی گفتوگۆی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵە لەسەر پرسی بودجە، مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان" تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/كانوونی دووەم/2024)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، "بەشداریی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 54ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس كە لە 14 – 19ی كانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە چوو، دەخرێتە ڕوو و پوختەی كۆبوونەوەكان لەو كۆڕبەندەدا باس دەكرێت."

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى "دواپەرەسەندنەكانی گفتوگۆی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرسی بودجە، مووچە و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان" دەکرێت.

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوە، "گفتوگۆ دەبێت لەسەر خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی گرێبەستەكانی پەیوەست بە پرۆژەكانی ماستەپلانی شار و شارۆچكەكانی هەرێم."

سەبارەت بە بڕگەی چوارەمى کۆبوونەوەکە، تایبەت "دەبێت بە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی كۆتایی (ڕێنمایی كاركردنی بیانی لە هەرێمی كوردستان) لە دوای پێداچوونەوەی لەلایەن لیژنەیەكی وەزاری لە وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ناوخۆ و پلاندانان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین