سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات کوردستانی

نوچەنێت

بارەگاى بارزانى بڵاوى كردەوە، سەرۆك مەسعوود بارزانى پێوازى لە خانەوادەى شەهيد پێشڕەو دزەيى دەكات، لە ديدارێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو تاوانە زوڵمێكى گەورە بوو.

ئەمڕۆ شەممە (27/ كانوونى دووەم/ 2024) لە سەلاحەدیین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد، لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی شەهید پێشڕەو ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرانبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا.

هەر لەو دیدارەدا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان موحسین دزەیی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە.

لە بەشێكى يكەى قسەكانى موحيسين دزەيى سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی شەهیدانی ئەو ڕووداوە کارەساتبارە کرد. 

باشان عەبدوڵلا مەجید دزەیی بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای شەهید پێشڕەو پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشان دا و بەڵێنی ئەوەشی دا کە هەموویان لەسەر ڕێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین