لەسنوورى گەرمیان مینێک بە منداڵێکدا تەقیەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى ناحیەى قۆرەتو لە گەرمیان مینێک بە مێردمنداڵێک تەقیەوە، لقی گەرمیانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین دەڵێت، ئەمە یەکەمین رووداوی پەیوەست بە مینە لە گەرمیان لەم ساڵدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (23/کانوونى دووەم/2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-گەرمیاندا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەمە، (23)ـی کانوونی دووەمی (2024)، لەگوندی عەلی میر سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی (رەهێڵ رێدین عەزیز)، هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، بە هۆى تەقینەوەى ئەو مینە، جگە لە گیان لەدەستدانى ئەو مێردمنداڵە، لە کاتى لەوەڕاندنى مەڕەکانى باوى پێداتەقیتەوە، زیان بە (20) سەر مەڕ کەوتووە. 

هاوکات ئەو بەڕێوەبەرایەتیە داوا لە هاونیشمانیان دەکات،  لەکاتی بینینی مین و پارچە تەقەمەنی، دەستکاریان نەکەن و لێی دووربکەونەوە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (182)ـی دەزگای مینەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین