کەشناسى هەرێم: بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەى شەپۆلێکى بارانبارین چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.

ڕۆژى یەکشەممە (21/کانوونى دووەم/2024) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى.

سەبارەت بە سبەى دووشەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچر پچر ببارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت لە کاتەکانى بەیانى زوو، لەکاتەکانى نیوەڕۆ و دواى نیوەڕۆ نمە باران دەبێت لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک، لە ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەلاوازى درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەت باکوور و باکوورى ڕۆژئاوى پارێزگاکە.

هەروەها کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات،بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژى دووشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین