تا ئێستا تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی نەدۆزراوەتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگای ھەولێر ئاشکرای دەکات، پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی ھێرشەکەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری ھەولێر بەردەوامە دەشڵێت، تات ئێستا ھیچ تەرمێک نەدۆزرایتەوە.

ڕۆژی شەممە (20/کانوونی دووەم/2024) پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، ھەر یەک لە  وەزیری تەندروستی و پاریزگاری ھەولێر و وەزیری گواستنەوەی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەردەوامی پڕۆسەی گەڕان و پشکنینی تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارگوزارە فلیپینییەی کە لە ھێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی شەھید بوو، سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، "ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە ھەوڵدان و گەڕان بە دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو ئافرەتە فلیپینیەی کە لە شوێنی بۆردومانەکە گیانی لەدەستداوە و تاکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، بەھۆی خاپوور بوونی خانووەکەش، ئەرکی کارمەندانی بەرگریی شارستانی زیاتر قورسکردووە و بەوھۆیەشەوە (6) کارمەندی بەرگری شارستانی بەسووکی برینداربوونە."

ڕۆژی سێشەمم (16-1-2024) کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لەئەنجامی ھێرش و پەلاماری سوپای پاسدارانی ئێران ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای ئیمپایەر و گرووپی فاڵکۆن کرایە ئامانج و لە ئاکامی ھێرشەکەشدا پێشڕەو دزەیی و کچێکی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی شەھید بوون و خێزانی پێشڕەو دزەیی و دوو منداڵی دیکەشی بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین