ژووری بازرگانی هەولێر: بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانییەکان بکەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئێوارەى ڕۆژى (19/کانوونى دووەک/2024) ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان و بازرگانان دەکات "بایکۆى کاڵاى ئێرانى بکەن."

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "ئەگەرچی پەیوەندیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەهێز لە نێوان کودستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە بەڵام بەردەوام بوونی ئەو هێرشانە ناچاری کردین کە چیتر بێدەگ نەبین بۆیە داوا لەسەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتان بەگشتی دەکەین بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانیەکان بکەن و پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکان لە گەڵ ئێران هەڵپەسێرن."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر:

پەیامێك بۆ سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان

هەموو لایەك دەزانن کە لە شەوی 15/16ی ئەم مانگە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەمووشەك هێرشێکی ناڕەوا کرایە سەر شاری هەولێر بە ئاڕاستە بۆ شوێنی نیشتەجێی مەدەنی و ماڵی خوا لێخۆشبوو پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی کرایە ئامانج کە سەرمایەدارێکی ناودار و دیاری شاری هەولێرە و ئەندامێکی کارای ژوورەکەمانە بەداخەوە خۆی و منداڵێکی تەمەن یەك ساڵ و نیوی شەهید بوون و ئەندامانی تری خانەوادەکەی بریندار بوون.

لە راستیدا ئەوە یەکەمین جار نیە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر و بێ بنەما بە درۆن و مووشەك هێرشی دەکرێتە سەر بێ گوێ دانە یاسا و رێسا نێودەوڵەتی و پڕەنسیپی مافەکانی مرۆڤ و دەربڕینی ناڕەزایی و سکاڵاکان هێرشەکان بەردەوامیان هەیە مەبەست لەو هێرشانە تێکدانی ئارامی هەرێمی کورستانە ئەگەرچی بازاڕێکی گرنگی ساغ کرنەوەی بەرهەمەکانیانە کە ڕۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن ..

ئەگەرچی پەیوەندیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەهێز لە نێوان کودستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە بەڵام بەردەوام بوونی ئەو هێرشانە ناچاری کردین کە چیتر بێدەگ نەبین بۆیە داوا لەسەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتان بەگشتی دەکەین بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانیەکان بکەن و پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکان لە گەڵ ئێران هەڵپەسێرن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

19/1/2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین