ئەردۆغان رێگە نادات بەرپرسانى وڵاتەكەى بەشدارى داڤۆس بكەن هەواڵ

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا داواى لە بەرپرسانى وڵاتەكەى كردووە، ئەم ساڵ بەشدارى كۆڕبەندى ئابووريى جيهان داڤۆس نەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەهۆى هەڵوێستى كلاوس شەواب، سەرۆكى كۆڕبەندى و بەرێوبەرى جێبەجێكارى داڤۆس دژ بە هێرشەكانى حەماس بۆ سەر ئيسرائيل رەجەب تەيب ئەردۆغان داواى كردووە، محەمەد شيمشەك، وەزيرى دارايى توركيا بەشدارى ئەو كۆڕبەندە نەكەن.

سەبارەت بە كاريگەرييەكانى ئەو بەشدارى نەكردنە، چاودێرانى دۆخى توركيا پێشبينى ئەوە دەكەن، ئەو بەشدايينەكردنە ببێتە هۆى بەربەست درووستكردن لەبەردەم بونيادنانەوەى پەيوەندييەكانى ئەنقەرە لەگەڵ وەبەرهێنەرانى جيهانى، كە بەهۆى سياسەتە ئابوورييەكانى ئەردۆغان وەبەهێنانەكانيان كێشايەوە.

سەرەڕاى ناڕەزاييەكانى توركيا بڕيارە بۆ ئەمساڵ، كە لەم هەفتەيە لە سويسرا بەڕێوە دەچێت، ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل وتارێك پێشكەش بكات، بەڵام تاوەكوو ئێستا نووسينگەى سەرۆكى ئيسرائيل بە فەرمى باسى لەو سەردانە نەكردووە. 

ساڵانە بە  بەشدارى چەندين سەرۆك و سەرۆك وەزيرانى وڵاتانى جيهان كۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس بەرێوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین