سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ره‌نسا دەکات
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (هەشتى کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى ماڵئاواییدا به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه له عێراق، سوپاسى ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نساى له عێراق كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ خواست.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان."
هاوكات شۆڤالیێ سوپاس و پێزانینى "بۆ هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى خواست هه‌مان هاریكارى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى داهاتووى فه‌ڕه‌نسا له عێراق به‌رده‌وام بێت."
لە کۆبوونەوەکەدا، کە یان برێم كۆنسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "باس له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق و ناوچه‌كانى مادده‌ى (140) و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment