ئەمەریکا: هەموو رێکارێک بۆ پارێزگارى هێزەکانمان دەگرینەبەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بۆ پارێزگارى لەو هەڕەشانەى رووبەڕووى هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەبنەوە، هەموو رێکارێک دەگرینە بەر، بەرپرسێکى ئەمەریکیش ئاشکراى دەکات، وانشنتن ئەو هێرشەى ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا لە وڵامى ئەو هێرشەى ئەمڕۆ کرایە سەر هێزەکانى حەشدى شەعبى  بنتاگۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەموو رێکارێک دەگرنە بەر بەرەنگاربوونەوەى هێرشەکانى سەر هێزەکانیان.

لە لایەکى دیکەوە بەرپرسێکى ئەمەریکا ئاشکراى کرد، سوپاى ئەمەریکا هێرشەکەى بەغداى بۆ سەر حەشدى شەعبى ئەنجام داوە، کە بۆتە هۆى کوژانى بەرپرسێکى ئەو هێزە، بەناوى تاڵیب عەلى سەعدى، ناسراو بە ئەبوو تەقوا.

ئەو سەرچاوە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەو سەیارەى بە ئامانج گیراوە، کە بووە هۆى کوژارنى بەرپرسەکە لە حەرەکەى نوجەبا بوو.

واشنتن ئاماژە بەوە دەکات، لەدواى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر تا ئێستا زیاتر لە (115) هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین