سوپاى عێراق بەرپرسيارێتى ئەو هێرشەى خستە ئەستۆى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژى فەرماندەى هێزە چەكدارەكانى عێراق رايگەياند، بەرپرسيارێتى هێرشەكەى ئەمەرۆى سەر بارەگاى هێزى ئەمنى بەغدا لە ئەستۆى هاوپەيمانى نێودەوڵەتييە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە فەرماندەى هێزە چەكدارەكانى عێراق جەخت سەر ئەوە دەكاتەوە ئەو هێرشەى ئەمڕۆ دەستدرێژيەكى ئاشكرايە بۆ سەر سەروەرى و ئاسايشى عێراق. 

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، هێرشى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ سەر بارەگايەكى ئەمنى لە پايتەخت  كە ژمارەيەك قوربانى لێ كەوتەوە، جياوازى نييە لەگەڵ كارە تيرۆرستييەكان.

يەحيا رەسووڵ بەرپرسيارێتى ئەو هێرشە دەخاتە ئەستۆى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بە هێرشێكى بێ پاساوى ناودەبات.

سەبارەت بە كاريگەرييەكانيش ئاماژە بەوە دەكات، ئەو هێرشە دەبێتە هۆى تێكدانى هەموو ئەو لێكتێگەيشتنانەى نێوان هێزە چەكدارەكانى عێراق و هاوپەيمانى نێودەوڵەتى.

فەرماندەى هێزە چەكدارەكان ئەو بە ئامانجگرتنە بە ئاڵۆزيى و دەستدرێژيەكى مەترسيداردار و دوور لە رۆح دەقى ئەو كاركردنە دەزانێت كە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە پێناوى درووست بووە.

نيوەڕۆى ئەمڕۆ بارەگايەكى حەشدى شەعبى لە بەغدا كرايە ئامانج و بەهۆيەوە فەرماندەيەكى حەشدى شەعبى و جێگرەكەى كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین