سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەكات
نوچەنێت:
ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکات و هەردوولا دۆخى سیاسى و ئەمنى عێراق تاوتوێ دەکەن.
ڕۆژی چوارشەممە (سێى كانوونی دووەم/ 2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كرد.
بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دیدارەكەدا "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكان و پێویستیی دانانی سنوورێك بۆ هەڕەشە ئەمنییەكان" گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، لە بەشکى ترى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و قاسم ئەعرەجی ، "هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ" تاوتوێ كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment