سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى حکومەتى ژاپۆن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بوومەلەرزەیەکى بەهێز لە وڵاتى ژاپۆنى  داوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمى خۆى بۆ ئەو حکومەت و خەڵکى ئەو وڵاتە دوپات دەکاتەوە و هاوسۆزى دەردەبڕن.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (دووى/کانوونى دووەم/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەبارەى روودانى بوومەلەرزە لە وڵاتى ژاپۆن پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی ژاپۆن دەردەبڕین دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی دوێنێ.

هاوکات لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەدا سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنێت، هاوسۆزی ئەو خەڵکەین کە بەر بوومەلەرزەکە کەوتوون و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

پەیامى هاوخەمى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، دوێنێ ڕۆژى دووشەممە (1-1-2024) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (7.4) پلە بە پێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند، بەپێى دوایین ئامارى ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا (48) کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک یەکەى نیشتەجێبوون خاپوور بوونە و چەندین کەس بێسەروشوێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین