حکومەتى هەرێم هەواڵیکى گرووپە چەکدارەکان رەت دەکاتەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

پێشەوا هەورامى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەتى دەکاتەوە هیچ بنکە و بارەیەکى ئیسرائیلى لە شارى هەولێر بوونى هەبێت.

ئەمڕۆ هەینى (29/ كانوونى یەکەم/ 2023) گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کورستان پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، " ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە."

دەقى پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە،لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە.

ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە،بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین