وەزيرى دەرەوەى ئێران: ئەمەريكا داواى راگرتنى مقاوەمان لێ دەكات ئێران

نوچەنێت

حوسێن ئەمير عەبدولەهيان، وەزيرى دەرەوەى ئێران رايگەياند، ئەمەريكا نامەيەكى ئاراستەى وڵاتەكەى كردووە و داواى راگرتنى هێرشەكانى لێ دەكات.

شەممە (23/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە، واشنتن نامەيەكى ئاراستەى تاران كردووە، دەربارەى ناوەڕۆكى نامەكە حوسێن عەبدولەهيان ئاشكراى كرد، ئەمەريكا لەو نامەيە داواى كردووە ئێران چالاكييەكانى مقاوەمە لەو ناوچەيە بگرێت كاريش بكەن بۆ راگرتنى هێرشى سەر كەشتييەكانى ئيسرائيل و ئەوانەشى كە مامەڵە لەگەڵ تەلئەبيب دەكەن.

سەبارەت بەو داوايە وەزيرى دەرەوەى ئێران، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، نابێت ئەمەريكا داواى رێگرى فراوانبوونى ئەو جەنگە بكات، لە كاتێدا خۆى بەشێكە لە هێرشى سەر غەزە، حووسيەكانيش لە دەرياى سوور بەگوێرەى بەرژەوەندييەكانى خۆيان كاردەكەن.

دەربارەى فراوانى هێرشەكانيش ئاماژەى بەوە كرد، ئێمە لەگەڵ فراوانبوونى بازنەى ئەو جەنگە نين، بەڵام گرووپەكانى مقاوەمە لە عێراق و يەمەن و وڵاتانى ديكە خۆيان سەربەخۆ بەگوێرەى بەرژەوەندى نەتەوەيى و نيشتيمانيان بڕيار دەدەن، چالاكييەكانى حزبوڵا و ئەنساڕوڵا و گرووپەكانى مقاوەمە لە عێراق و سووريا بۆ راگرتنى هێرشەكانى سەر كەرتى غەزەيە.

عەبدولەهيان رەخنەى لەو هاوپەيمانەى ئەمەريكا بۆ پارێزگارى لە دەرياى سوور و بەرەنگاربوونەوەى حووسيەكان گرتوو گوتى، ئەوە هەڵەيەكى ستراتيژييە، چارەسەرى كێشەى ئەو ناوچەيە ناكات، ئەگەر ئەمەريكا ناوچەيەكى ئارامى لە دەرياى سوور دەوێت، ئەوا دەبێت پاڵپشتييەكانى بۆ ئيسرائيل بووستێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین