وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى دیاردەى سحر و جادوو قەدەغە دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى رایگەیاند، لەمەودوا پێی (ڕێنمایی یاسایی) دیارەدەی سحرو جادو بنەبڕ دەکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  (21/ كانوونى یەکەم / 2023)  وەزارەتى ئەو قاف و کارى بارى ئاینى بڵاوى کردەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، (5332) كە لە 27⁄ 11⁄ 2023، کە لەڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان لەڕۆژی 14⁄ 12⁄ 2023، بڵاو کراوەتەوە، دیارەدەی سحرو جادو ھاوشێوەکانی کەپێچەوانەی بنەما ئاینیەکانە، بەھەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت
بۆ ئەمەش فەرمانگەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ولایەنی جێبەجێکردن دەکات تاکو ئەو شوێنانە بەپاڵپشتی یاسایی دابخات و سەرپێچیکاران سزای توندی یاسایی وەردەگرن، ڕێنماییەکان بەم شێوەیەی خواراوە " 

وەزارەتى ئەوفاف و کاروبارى ئاینى سەبارەت بە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەو بڕیارانە لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین