کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
نوچەنێت:
ڕۆژى پێنجشەممە (21/کانوونى یەکەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
سەبارەت کەشوهەواى سبەى هەینى ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم وە لەهەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە، وە پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت."
كەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات سبەى هەینى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە بێت :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment