سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نامەیەک ئاراستەى عه‌بدولفه‌تاح‌ سیسى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرفان بارزانى، لەنامەیەکدا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنەوەى عه‌بدولفه‌تاح سیسى  دەکات وەک سەرۆک کۆمارى میسر.

ڕۆژى چوارشەممە (20/کانوونى یەکەم/2023) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسى، سه‌رۆكى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى، "پیرۆزباییى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى میسر لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."

هەروەها له‌ نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ "كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازیاره‌ له‌ ماوه‌ى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك ئه‌لسیسیدا، بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ میسردا بدات و هیواى به‌رده‌وامیى ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى زیاترى بۆ گه‌لى میسرى خواستووه‌."

ڕۆژى دووشەممە (18-12-2023) ئەنجوومەنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رێژەى دەنگدانى میسرى بڵاوکردەوە، کە (89.6%) هاووڵاتییانى ئەو وڵاتە بەشدارى دەنگدانیان کردووە، عەبدولفەتاح سیسى پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە، بۆ جارى سێیەم وەک سەرۆک کۆمارى میسر هەڵبژێردرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین