سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى سه‌ردانێكى سێ رۆژه‌ى بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى نیسان سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كۆتایى به‌ سه‌ردانه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا هێنا و‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌، سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ماوه‌ى سێ رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كردووه‌.

ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

دواى سه‌ردانێكى سێ ڕۆژى بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى وڵات، دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و ته‌ندروستیى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و گرنگیى دروستبوونى تێروانین و لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌شى بۆ داهاتووى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراقى خسته‌ به‌ر باس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین