گرووپى ئەنساروڵاى يەمەنى راگەيێندراوێكيان بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (12/كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە هێزە دەرييەكانى يەمەنى لە كردەيەكى سەربازى بە مووشەكى دەريايى هێرشيان كردە سەر كەشتێكى نەرويجى كە نەوتى هەڵگرتبوو، بەرەو ئيسرائيل بەرێكەوتبوو.
لە بەشێكى راگەيێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، لە دوو رۆژى رابردوو هێزە چەكدارەكاتى يەمەن رێگريان لە تێپەڕينى چەندين كەشتى كردووە، كە بەدەم هۆشدارى چەكدارەكان چوونە.
سەبارەت بەو كەشتييە نەرويجيەش لەدواى ئەوەى ئاگاداركراوەتەوە، هۆشدارييەكانى پشتگوێخستووە، ئەوەش واى كردووە هێرشى بكەنە سەر، لەو راگەيێندراوەدا هێزە چەكدارەكان باس لەوەش دەكەن بەردەوام دەبن لە بە ئانجگرتنى هەر كەشتيەكى سەرپێچكى هۆشدارييەكانمان بكات.
هێزە چەكدارە يەمەنييەكان جەخت لەسەر بەردەوامى رێگرى لە هەموو كەشتيەك دەكەن كە بەرەو ئيسرائيل لە رێگەى دەرياى سوورەوە بچێت، تا ئەو كاتەى تەلئەبيب رێگە بە چوونى پێداويستييەكانى وەك خواردن و دەرمان بۆ كەرتى غەزە دەدات.
پێشتر ناوەندى سەركردايەتى سەربازى (سەنتكۆم) رايگەياند، حوسييەكان كەشتى سترايندايان كە ئاڵاى نەرويجى لەسەربووە بە مووشەك كردۆتەئامانج، بەڵام باسيان لە هيچ قوربانييەك نەكردبوو.
لەدواى جەنگى غەزە، گرووپە چەكدارە حوسييەكانى يەمەن چەندين كەشتيان لە دەرياى سوور كردۆتە ئامانج، كە بەرەو كەناراوەكانى ئيسرائيل دەرۆيشتن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment