تیروپشک بۆ ناوى حاجییانى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان لەکۆتایی ئەم مانگە "تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه."

ڕۆژى یەکشەممە (10/کانوونى یەکەم/2023) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "كه‌ به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و راگه‌یاندنیان."

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم دەڵێت، "له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستادا له‌ دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندا بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024."

هاوكات دووپاتى دەکاتەوە، "له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین