سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى کانوونى یەکەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی.

هاوکات دەشڵێت، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌دا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین