کەشناسى: باران لەچەند ناوچەیەک دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەیش باران دەبارێت.

ڕۆژى سێشەممە (پێنج/کانوونى یەکەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند،ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە پاشان لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات، پاشان باران بارین بە شێوەی نمە باران لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.

هەروەها دەشڵێت، سبەى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 20 

سلێمانی: 19

دهۆک: 19

کەرکوک: 22

هەڵەبجە: 20

زاخۆ: 19

سۆران: 15

حاجی ئۆمەران: 10

گەرمیان: 25

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین