ژمارەیەک قائیمقام وبەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکاربوون
نوچەنێت:
ڕۆژى یەکشەممە (26/تشرینى دووەم/2023) بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێورەسمی سوێندخواردنی قائیمقامی نوێی قەزای ئاکرێ و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی دارەتوو و باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین سوێندی یاساییان خوارد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و د. دلاوەر بوزو میکائیل قائیمقامی نوێی قەزای ئاکرێ و تحسین عصمت قادر بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش و ڕێزان میرزا سعید بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی باعەدرێ. لە هەمان ڕۆژدا، پێشوازی کرد لە بەڕێزان هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێز مڤفر احمد خچر على بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی ئیسێوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
هاوکات لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری ناوخۆ "هانی بەرپرسانی نوێدا کە پابەندی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بە دڵسۆزی و بێلایەنی و دەستپاکی و دەرفەتی وەرگرتنی پۆستی حکومی بقۆزنەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment