شەپۆلێکى بارینى بەفر و بارانى پچڕ پچڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ و سبەى شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر ناوچە شاخاوییەکان و دەرەوەى سەنتەرى شارەکان دەگرێتەوە.

ڕۆژى یەکشەممە (26/تشرینى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، "ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچر پچر لەسەر ناوچەى جیا جیا، سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى باران بارینى کەمى هەیە، لەسەر ناوچەشاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچەشاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لە شەودا، ئەگەرى بەفریش هەیە لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویى سنوورى."

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، سبەى دووشەممە، "لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست باران بارین لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەبێت، هەروەها بەفر بارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە نزیکەى (3-5) پلە نزم دەبێتەوە."

کەشناسى هەرێم دووپاتى دەکاتەو، "لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان باران بارینى پچر پچر دەبارێت، هەندێ ناوچە ئاستى دابارینی زیاتر دەبێت وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە ئێوارەو شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین