هێرشكرايە سەر كەشتييەكى ئيسرائيلى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێكى ئەمەريكى رايگەياند، لە زەرياى هندى هێرش كراوەتە سەر كەشتييەكى ئيسرائيلى، دەزگا هەواڵگرييەكانى ئەو وڵاتەش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، بەرپرسانى حكومى ئەو زانيارييەيان پشتڕاست نەكردۆتەوە.

ئەمڕۆشەممە (25/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەپرسێكى ئەمەريكى رايگەياند، كەشتێكى ئيسرائيلى كە ملياردێرێكى ئەو وڵاتە خاوەندارييەتى دەكات هێرشى كراوەتەسەر.

بەگوێرەى ئاژانسى ئاسۆشيتد پرێس ئەو كەشتييە بە فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان هێرشى كراوەتەسەر، گومان دەكرێت ئەو هێرشە لەلايەن ئێرانەوە بێت.

كەناڵى مەيادينى لوبنانيش بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەكى تايبەت، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كەشتييە لە باكوورى زەرياى هيندى كراوەتە ئامانج، بەهۆى هۆيەوە ئاگر لە كەشتييەكە بەرزبۆتەوە.

رۆعى كايس، بەرپرسى كاروبارى عەرەبى لە كەناڵى (كان)ى ئيسرائيلى جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە بەرپرسانى تەلئەبيب هيچ زانيارييەكيان لەسەر ئەو هێرشە و خاونەكەى پشتڕاست نەكردۆتەوە.

هەفتەى رابردوو هێزە حوسيەكانى يەمەن دەستيان بەسەر كەشتييەكى ئيسرائيلى داگرت، هەڕەشى بەردەوامى هێرشەكانيانيش دەكرد، تا ئەوكاتەى هێرشەكانى سەر غەزە دەوەستێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین