پەرلەمانتارێکی گۆران: ئێمە بۆ موزایەدە بانگهێشتی وەزیرەکان ناکەین
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
دوێنێ شەممە ١٠ی نیسان، گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسۆنی بزووتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری knn ی راگەیاند یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بانگێشتکردنی چوار وەزیرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوڵستان سەعید روونیکردۆتەوە ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە رۆڵی چاودێریکردن لە پەرلەمان چاڵاك بکەن، بۆیەش لە وەزیرەکانی خۆیان دەستپێدەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت، " ده‌بێت بانگهێشتكردن لەسەر بنەما بێت بۆ موزایەدە نەبێت" بەپێ هەندێک سەرچاوە دەگووترێ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزاییەکانى ناوخۆى ئەم کارە دەکات و به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت له فراكسیۆنهكهیشى دوو ئاراسته‌ى جیاواز هه‌یه.
ئاشنا عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه بانگهێشتكردنى وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مان په‌یوه‌ندى به ناڕه‌زاییه‌كانى ناو بزووتنه‌وه‌كه و موزادهیهوه هه‌بێت.
ئەمرۆ یەکشەمە ١١ی نیسان، ئاشنا عه‌بدوڵا له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "من تێناگەم ئەو بەرێزەی ئەم قسەیکردووە کێیە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بەوەو نییە بابەتی دامرکاندنەوەی و ناڕەزایی ناوخۆ. ئێمە باسی ئەوەمان کردووە پێشتر رێکكەوتنێك کراوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بە پێی ئەم رێکكەوتنە بێت دەبێت ژیان و گوزەرانی خەڵك چاک بکرێت، لەبەر ئەوەی دەستکەوتێکی باشە، ئیستا پێویستە ئەو وەزیرانە کە لیژنەی دانوستاندن و گفتوگۆ بوون بێنە پەرلەمانی کوردستان و پێمان بڵێن چی‌یان کردووە لە بەغدا ئایا ژیان گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان چ گۆڕانکاڕییەکی بەسەر دێت لەسەر به‌پێى رێکكەوتنەی کە کراوە، بۆیه بانگهێشتكردنه‌كه هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوانهوه نییه كه باس ده‌كرێن"
ئاشنا له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستى ئه‌وان چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌یه و بۆ موزایه‌ده نییه، ئاشنا گوتى، "موزایەدە نییە خۆی پەرلەمان لە بنەڕەتەوە بۆ ئەم بابەتە دواکەوتووە ئەگینا بابەتی مووچەی فەرمانبەران بە یاسا رێکخراوە، ده‌شبێت بە یاسا لێبرینی لێ بکرێت، تاکو ئێستا پەرلەمان بێدەنگ بووە لەم بابەتە دواکەوتووە، بەڵام لە ئێستادا کە ئەم رێکكەوتنە کراوە جارێکی‌تر دەبێت دەستەی حکومەت بێنەوە ناو پەرلەمان و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ بکەن"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment