سبه‌ى شاندی دانوستاندکارى حكومه‌تى هه‌رێم و پەرلەمان کۆدەبنەوە

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌م شاندی دانوستاندکارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پەرلەمان کۆببنەوە، سەۆکی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ "نوچەنێت" ئامانجی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

سبه‌ى دووشه‌ممه‌  کاتژمێر ١١ى به‌ر له‌نیوه‌ڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەك بەرێوە دەچێت، لەو کۆبوونەوەیە شاندی دانوستاندكارى حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رێکكەوتنیان لەگەڵ حكومه‌تى فیدراڵى كردووه‌، به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی دارایی چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تر.

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی نیسان، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سبه‌ى لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت"، باسی لەوەکرد ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر داواکاری لیژنەکەی ئەوان بووە، زیاد گوتى، "پێشتر ئێمە لە لێژنەی دارایی داوامان کرد بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێنە پەرلەمان و روونکردنەوەمان لەسەر چەند خاڵێکی بنەڕەتی بدەنێ".

وه‌ك زیاد جه‌بارى په‌رله‌مانتار بۆ نوچه‌نێت باسى كرد، خاڵه‌كان ئه‌مانه‌ن:

- له‌سه‌ر رێکكەوتنی نێوان ناوەند و هەڕێم روونکردنەوەی زیاتر به‌ په‌رله‌مان بدرێت، تا بەرچاو روونییان زیاتر بێت، بۆئەوەی بزانن لەمەوبەدوا بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت.  

- کەی پرۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان دەگاتە پەرلەمانی کوردستان؟ 
- بابەتی لێبرینی مووچە و دواکەوتن و حکومەت روونکردنەوە بدات کە پلانی داهاتویان چییە.

سەبارەت بە ئەرکی داهاتووی لیژنەی دانووستاندکار زیاد جەبار روونکردنەوەی ئەوە دەدات کە ئەرکی لیژنەکە کۆتایی هاتووە، ئەو لە لێدوانەکەی گووتی، '' ئەرکی لیژنەکە لە بەغدا کۆتایی هاتووە، ئەمان شاندێكن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکی هێنابوو بۆ رێكکەوتن لەگەڵ بەغداد، ئێستاش ئەوان ئەرکەکەیان کۆتایی هاتووە ."

لە کۆتایی لێدوانەکەشی بۆ نوچەنێت سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان باسی لەوەکرد کە ئەرکی سەرەکی حکومەتە لە رۆژانی داهاتوو چاودێریی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی عێراق بکات، ئه‌ركى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان نییه‌، زیاد جەبار گووتی:" پێشنیار بۆ هەنگاوی داهاتوو وەکو نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان وەڵام دەدەنەوە، ئەمە ئەرکی ئەو لیژنەیە نییە کە چی دەکات بەڵام کە دێنەوە سەر کارەکانی خۆیان وەکو جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان ئێستاکە ئەو ئەرکەیان کۆتایی پێهاتووە و رێکكەوتنی لەگەڵ ناوەند كراوه‌، ئه‌وان ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین