کەشناسى هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت
نوچەنێت:
ڕۆژى دووشەممە (20/تشرینى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەریی شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەمشێوەیەى خوارەوە:
لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ: بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار وهەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
ــ پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان دابارین بەردەوامی دەبێ لەگەڵ بەفربارین لە شاخەسنوورییەکانی ئەم ناوچەیە.
ــ پارێزگا هەولێر: لەسەنتەری شاروە، هەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەورو بەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ , وە لەناوچەکانی بالەکایەتی وەناوچە شاخاویە سنوورەیەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران وە بەفر .
ــ پارێزگای سلیمانی : لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە .
ــ ئیدارەى گەرمیان: لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەمال و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .
ــ پاریزگای هەڵەبجە: لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەورو بەری وە کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە کۆتایی دێت وە ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment