كه‌شناسى هه‌رێم ره‌وشى كه‌شوهه‌واى بڵاوكرده‌وه‌ کوردستانی
كه‌شناسى هه‌ریمى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت: خێراىی با: لەسەرخۆ - مامناوەند 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.

ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى دووه‌م/ 2023) به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم بڵاوى كرده‌وه‌، ئاڕاستەی با: باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ پلەکانی گەرماش كه‌شناسى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.- مەوداى بینین: لە نێوان 6 بۆ 9  کیلۆمەتر دەبێت. هەرچی پێشبینییەکانە بۆ کەشوهەوای رۆژی شەممە، 2023-11-18، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم لەناوچە جیاجیاکان، بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان.

پلەی گەرمای ناوچەکان بۆ رۆژی شەممە:

- هەولێر: 19 پلە

- سلێمانی: 18 پلە

- دهۆک: 20  پلە

- کەرکووک: 21پلە

- هەڵەبجە:  20 پلە

- زاخۆ:  20 پلە

- گەرمیان: 24 پلە

- حاجی ئۆمەران: 11 پلە

- سۆران: 19پلە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین