سه‌رۆكى هه‌ریمى كورستان پیرۆزبایى له‌ هاونیشتیمانیانى توركمان ده‌كات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی لە هاونیشتمانییانی تورکمان له‌ هه‌رێمی کوردستان دەکات.

ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى دووه‌م/ 2023) سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له‌ ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له‌ هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له‌ ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له‌ هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م. هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌. هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه‌ به‌ وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین